ئاو زۆرە و کارەبا کەمە

“بەهۆی سووتانی محاویلەیەک هەرێمی کوردستان 83 مێگاوات کارەبای لەدەستداوە”

964+
ئەحمەد مستەفا

سێ ساڵە بەهۆی سووتانی محاویلەیەکەوە، یەکەیەکی کارەبا لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دەربەندیخان لەکار کەوتووە، بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، “ئەگەر ئێستا ئەو یەکەیە کارا بووایە، لەم ئاو زۆرییەدا 83 مێگاوات کارەبای بەرهەم دەهێنا”.

ئێستا کورتهێنانی بەرهەم لە تۆڕی گشتی کارەبا هەیە، بەهۆی بۆردومانی وێستگەی ‌غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە قەزای دەربەندیخان هاوتای دوکان و خەبات، تەنیا خۆی بڕی 166 مێگاوات کارەبای بە سوود وەرگرتن لە ئاو، بۆ تۆڕی گشتی کارەبا بەرهەمدەهێنێت”.

تۆڕی 964، ئەمڕۆ دووشەممە 29.4.2024، بڵاوکراوەیەکی حەمید عەلی، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبای دەربەندیخانی بینی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک، ئەو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی رەتیکردەوە لێدوان بدات و وتی، “ببورن، پێم وتراوە لێدوان نەدەم بە راگەیاندنەکان”، بەڵام لە بڵاوکراوەکەی ئەوەی نوسیوە، “یەکەی ژمارە دووی وێستگەی کارەبای دەربەندیخان ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە، بەهۆی سووتانی محەویلەی سەرەکی یەکەکە، لەکار کەوتووە و بەهۆی رۆتینی تەندەر و دابیننەکردنی پارەی پێویست نە چاککراوەتەوە و نە محەویلەیەکی نوێی بۆ دابینکراوە”.

قایمقامیەتی دەربەندیخان بۆ هاوڵاتیان: ئاگاداربن ئاستی...

قایمقامیەتی دەربەندیخان بۆ هاوڵاتیان: ئاگاداربن ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە

بە قسەی بەڕێوەبەرەکە بێت، وا نەبووایە، ئێستا ئەو یەکەیەش، “لەو ئاو زۆرییەی بەنداوەکە بەخۆیەوە بینیوە، 83 مێگاوات کارەبای بەرهەم دەهێنا، لە بری بەردانەوەی ئاو بەبێ سوود”، ئەو ئەوەشی نوسیووە، “خوا بکات ئەمساڵی 2024، کێشەی یەکەی ژمارە دوو چارەسەر بکرێت و ساڵانی داهاتوو نەڵێین شکاوە و خۆزگە”.

لە ئێستادا و بەهۆی کورتهێنانی وزەی بەرهەمهاتووی کارەبا بەهۆی بۆردومانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر، وێستگەی کارەبای دەربەندیخان بڕی 166 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت، حەمید عەلی باسیلەوەکردووە، “دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 30 ساڵ، یەکەکانی وێستگەی کارەبای دەربەندیخان بەهەمان توانای سەرەتای دامەزراندنیان، کارەبا بەرهەم دەهێنن”.

لە رێگەی دوو یەکەوە (2 و 83) بەگوڕی (nominal capacity=83MW)، تواندراوە ئەو بڕە بەرهەمەی کارەبا دابینبکرێ، “سەرەڕای کەمی بایەخ بەو دوو وێستگە کارۆئاوییەی دەربەندیخان و دوکان، بەڵام هێشتا هەر چاوی کوردستانن”، حەمید عەلی وای وت.

بەنداوی دەربەندیخان کە سێ ملیار مەتر سێجا توانای کۆگاکردنی ئاوی هەیە، ئێستا کەمتر 98%ی پڕە و تەنیا 2%ی خاڵییە، بەو پێیەش بێت نزیکە لە سەرڕێژ بوون، بە قسەی بەڕێوەبەری بەنداوەکە بێت، ئێستاش رۆژانە ئاوێکی زۆر دێتە ناو بەنداوەکە و رۆژانە چەند سانتیمەترێک ئاستی کۆگاکردن بەرزدەبێتەوە، سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە 964ی وت، “تاکە بەنداوین، لەسەر ئاستی بەنداوە گەورەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق ئاستی ئاوی کۆگاکراومان بەو رادەیە زیادی کردووە”.

چەند پرۆژەیەک لە بواری گەشتوگوزار لە دەربەندیخان جێبە...

چەند پرۆژەیەک لە بواری گەشتوگوزار لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت

کێشەی ئاوی دەربەندیخان لە کەمی نییە لە کوالێتیدایە

کێشەی ئاوی دەربەندیخان لە کەمی نییە لە کوالێتیدایە