زیادەڕۆییەکان لابەرن

شارەوانی هەڵەبجە مۆڵەتی هەفتەیەک دەدات بە دوکان و مارکێتەکان

964+

ژووی هەواڵ

سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە مۆڵەتی هەفتەیەک دەدات بە سەرجەم دوکان و مارکێت و سوپەرمارکێتەکانی سنورەکە بۆ ئەوەی زیادەڕۆییەکانیان لابەرن.

لە نوسراوێکدا کە واژووی سەرۆکی شارەوانی بەسەرەوەیە، داوا لە دوکان و مارکێت و سوپەرمارکێتەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە کراوە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا زیادەڕۆییەکانیان بۆسەر شەقام و شۆستەکان لابەرن.

بەگوێرە نوسراوەکەی شارەوانی هەڵەبجە، ئاگادارکردنەوەکە پێشوەختەیە و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا هەڵمەتێک بۆ لابردنی زیادەڕۆیی سەر شەقام و شۆستەکان دەستپێبکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی 964، بەشێک لە دوکان و مارکێتەکان کەلوپەلەکانیان دەبەنە سەر شۆستە و ئەو کرێیە نادەن کە وەزارەتی شارەوانی دەڵێت پێویستە بیدەن.

ئەندازیار خێڵان عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، “وەزارەتی شارەوانی رێگە دەدات کە شۆستە بەکاربهێنن، بەڵام بەمەرجێک رێگەی هاتوچۆ نەگرێت و دوکانەکانیش کرێبدەن”.

لیژنە هاوبەشەکانی هەڵەبجە: گرانفرۆشەکان لێپێچینەوەی ت...

لیژنە هاوبەشەکانی هەڵەبجە: گرانفرۆشەکان لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵ دەکرێ