فەیروز ئۆفەرەکانی سعوودیەی رەتکردەوە
+964
په‌رستۆ ساڵح – هه‌ولێر
هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب “فەیروز” پێشنیار و ئۆفەرەکانی سعوودیەی رەتکردەوە بۆ ئاهه‌نگگێران له‌و وڵاته، هه‌رچه‌نده پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیان بۆ خسته‌ڕوو.
پرۆفیسۆری لوبنانی – ئەمریکی، ئەسعەد ئەبوخەلیل، لە توویتێکدا زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاوکردەوە، فەیروزی هونه‌رمه‌ندی ناودار لە لایەن شازادەی سعودیەوە بەرامبەر پارەیەکی خەیاڵی داوای لێکراوە بەشداریی ئاهەنگێك له سعوودیه بكات هاوشانی چەندان هونەرمەندی دیکە، به‌ڵام ره‌تی كردووه‌ته‌وه.
هەندێک سەرچاوە له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان باسی ئه‌وه‌یان كردووه، سعوودیه بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ فه‌یروز خستووه‌ته‌ڕوو.
ئه‌سعه‌د ئه‌بوخه‌لیل ئاماژەی به‌وه‌داوه، بەشێکی زۆر لەو هونەرمەندانەی کە چوونەتە ئاهەنگەکانی ریازی پایتەختی سعوودیه، بڕی 200-400 هەزار دۆلاریان وەرگرتووە، بەڵام فەیروز جگە لەوەی ئامادەنەبووە ئەو ئۆفەرە خەیاڵییە قبوڵ بکات، گرنگی بە بابەتەکەش نەداوه.
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی فه‌یروز، له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە و هەوادارانی پشتیوانی لە هەڵوێستەكه‌ی دەکەن و پێیان وایە بەڕاستی هونەرمەندێکی نەتەوەییە و مرۆڤدۆستە و رێزی لە پیشەکەی گرتووە.
نوهاد وەدیع حەداد، ناسراو بە فەیروز، یه‌كێكه له ناودارترین گۆرانیبێژانی لوبنان و وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئێستا ته‌مه‌نی 88 ساڵه، به بولبولی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوه.