جگه له به‌شه‌خۆراكى گشتى، به‌شه‌خۆراكێكی تایبه‌تیش دێ
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
بازرگانیی هه‌رێم ده‌ڵێ، بەشەخۆراكی دوو مانگى یه‌كه‌مى ئەمساڵ گەیشتووەته هه‌رێمی كوردستان و له ماوه‌یه‌كى نزیكیشدا به‌شه‌خۆراكى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گات، كه له چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تى تۆماركراون.
نەوزاد کامیل” بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ھەرێم به +964ـی رایگەیاند “به‌شه خۆراكى هه‌ردوو مانگى كانوونى دووه‌م و شوباتى ئه‌مساڵ گه‌یشتووەته كۆگاكانى هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه له دابه‌شكردنیدا دانه‌بڕێین و هه‌مانكاتیشدا كارئاسانییه‌ك بێت بۆ خه‌ڵك، كه هه‌ردوو مانگه‌كه به‌یه‌كه‌وه وه‌ربگرن”.
له‌باره‌ى گومانى تێكچوونى هه‌ندێ ماده‌ى ئه‌و به‌شه خۆراكه‌ش وتى ” ئێستا به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌رزی زستانه و كه‌شوهه‌وا سارده، ئه‌و مادانه‌ى كه گومانى تێكچوونیان لێده‌كرێت، به‌و كه‌شه سارده هیچیان لێنایه‌ت، به‌ڵام له وه‌رزی هاوین و گه‌رمادا شتێكی دیکەیه، بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێكیش له‌كۆگاكان ئاماده‌باشی كراوه”.
وتیشی “له سبەیه‌وه دابەشکردنی ئارد لە ھەولێر و دواتر پارێزگاکانی تر دابەش ده‌كرێت”.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه +964 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى بازرگانیى هه‌رێم ده‌ستیكه‌وتووه، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەو خێزانانەی ناویان لە چاودێریی کۆمەڵایەتی تۆمار کردووە، به‌شه‌خۆراكێكی تایبه‌ت وه‌رده‌گرن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌غدا داواى ئه‌و لیسته‌ى له هه‌رێم كردووه بۆیان بنێرن.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانیىش ئه‌وه‌ى روونكرده‌وه، ئه‌وانه‌ى تایبه‌تن به چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ر به وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تین، وتیشی “داوا له‌و وه‌زاره‌ته كراوه ئه‌و لیسته بنێرێت، هه‌ركاتێكیش خۆراكه‌كه‌یان بگات له رێگه‌ى بریكاره‌كانه‌وه دابه‌شی ده‌كه‌ین”.