بزانە هاوڵاتیان چۆن ماڵەکانیان جێهێشتووە؟

تەقینى بۆرى غازى گوندەکەى باشورى کەرکوک دەوامى قوتابخانەى راگرت

964+

کاروان ساڵحى-کەرکوک

دوای ئەوەی بەرەبەیانى ئەمڕۆ، بۆرییەکى گواستنەوەى غازى شل لە نزیک گوندى قزلیار لە باشورى کەرکوک شکا، هاوڵاتیان لە دەنگەکەى خەبەریان بووەتەوە و بەپەلە ماڵەکانیان جێهێشتووە.

بووەتە هۆى ئەوەى بۆ ئەمڕۆ، دەوامى قوتابخانەى گوندەکە رابگیرێت.

فازڵ عەلى، دانیشتویەکى گوندەکەیە و قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت، دەنگێکى زۆر بەرز هات، نەمانزانى چییە، بەپەلە بەرەو کەرکوک رامان کرد، بەڵام دواى چارەسەر بوونى وا خەڵک دەگەڕێتەوە بۆ گوندەکە.

بە وتەى فازڵ عەلى، دۆخێکى ترس ئامێز دروست بوو کەس نەیدەزانى چیە و منداڵەکان هاواریان دەکرد و دەترسان.

ژمارەى دانیشتوانى گوندەکە 60 ماڵە و بۆ ئەمڕۆ دەوامى قوتابخانەى تێدا راگیراوە.

تەقینی بۆرییه‌ غازەكه‌ی گوندی قزلیار لە کەرکوک كۆنتڕ...

تەقینی بۆرییه‌ غازەكه‌ی گوندی قزلیار لە کەرکوک كۆنتڕۆڵ كرا