لەبەر مەترسی سووتان

هەڵمەتی نەهێشتنی گژوگیا لە هەولێر دەستی پێکرد

964+

توانا نەقی

کەش گەرمی کردووە و وەرزی هاوین نزیک بووتەوە و گژوگیا زەرد بووە، هەڵمەتێکی چەند رۆژە بۆ پاککردنەوەی گژوگیا لە سنووری شارەوانی هەولێر راگەیندرا.

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، هەڵمەتەکە بەردەوامی پێدەدەن بە ئامانجی ئەوەی دووربن لە سووتان، چونکە دوای زەرد بوونیان مەترسی ئاگرکەوتنەوەیان لێ دەکرێت.

رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارەکەکانی هەولێر بۆ 964 وتی، ئەو هەڵمەتە دوو رۆژە دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێت، لە ئەگەری بارانبارین لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەوەستن، بەڵام دواتر سەرجەم تیمەکان دەست پێدەکەنەوە.

وتیشی، هەڵمەتەکە بە هاوبەشی هەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی هەولێر و کۆمپانیاکانی ژینگە پارێزی و کارمەندانی ئەندازەی پارکەکان بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەڵمەتەکە جگە لە ئامێری گڵابە و شۆفڵ بۆ ئەو شوێنانەی کە مەجالیان نییە وەک ناو پارکەکان و دوورگە ناوەندییەکان بە ئامێری گیا بڕین کاری تیادا دەکرێت.

ئەندازەی پارکەکان: رێژەی سەوزایی لە هەولێر گەیشتووەتە ...

ئەندازەی پارکەکان: رێژەی سەوزایی لە هەولێر گەیشتووەتە ٪20