لێڤاندۆڤسکی

لە بارسا دەمێنێتەوە و ناچێتە سعودیە

964+

سۆما حەکیم زادە

لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی  یاریزانی بارسێلۆنا لە کۆتاییدا خۆی یەکلایی کردەوە و بڕیارەکەی خۆی دا و دەڵێ: لە هیچ بارودۆخێکدا بارسێلۆنا جێناهێڵم و خولی سعودیە رەت دەکەمەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە وەرزی دووەمی یاریزانەکە لە بارسا، وەک یەکەم وەرزی نەبووە، لە وەرزی یەکەم 33 گۆڵی تۆمار کردووە و لەم وەرزەشدا تا ئێستا تەنیا 20 گۆڵی تۆمار کردوە.

هاوینی داهاتوو ئەستێرەکەی بارسا ئۆفەرێکی نایابی لەلایەن یانەکانی سعودیەوە پێشکەش کرا، بەڵام رەتیکردەوە، بە گوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنییش، هێرشبەرە پۆڵەندییەکە هیچ حەز بە رۆیشتن ناکات لە بارسا و دەیەوێت بۆ دوو ساڵی دیکەش لە یانەکەدا بمێنێتەوە.

یاریزانانی بارسێلۆنا تا بەیانی نەخەوتن

یاریزانانی بارسێلۆنا تا بەیانی نەخەوتن