60 ملیۆن دیناری بۆ تەرخاندەکرێت

شەقامی ناوچەی پیشەسازی رانیە کۆنکرێت دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندی دەربڕیوە بۆ خەرجکردنی پارەی پێوست کە پێویستە بۆ کۆنکرێتکردنی شەقامێکی ناوچەی پیشەسازی رانیە، شارەوانی قەزاکەش دەڵێت هێشتا پارەکەیان بەدەستنەگەیشتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28.4.2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، گوژمەی 60 ملیۆن و 686 هەزار دینار بۆ كۆنكرێتكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازیی رانیە خەرج دەكرێت.

“بەپێی فەرمانە وەزارییەكە، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانیی رانیەیە و بەپێی پلانی شارەوانی بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی لە رانیە خەرج دەكرێت”، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار وا دەڵێت.

بەرهەم رەسول، سەرۆکی شارەوانی رانیە بە 964ـی راگەیاند، هێشتا پارەکەیان بەدەستنەگەیشتووە و دوو پرۆژەی ئاوەڕۆش ماوە جێبەجێبکرێن، تا ئەو دوو پرۆژەیە تەواونەکرێن ناتوانرێت دەستبکرێت بە کۆنکرێتکردنی شەقامی ناوچەی پیشەسازی.

بە وتەی سەرۆکی شارەوانی رانیە، فروانی شەقامەکە سێ هەزار و 60 مەتر دوجایە، 20 مەتر پانە و 160 مەتر درێژە.

دواى 12 ساڵ ده‌ست به‌ قیرتاوکردنی ناو بازاڕی رانیە كرا...

دواى 12 ساڵ ده‌ست به‌ قیرتاوکردنی ناو بازاڕی رانیە كرایه‌وه‌