پاره‌یان پێده‌درێت نەک زەوی
ئه‌و موڵكانه‌ى به‌ر فراوانكردنى رێگاى هامڵتۆن كه‌وتوون قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى فراوانكردنى رێگاى هامڵتۆن له دوو شوێنی جیاواز ژماره‌یه‌ك موڵكى هاوڵاتیان به‌ر ئه‌و فراوانكردنه كه‌وتوون و شاره‌وانییه‌كانى سۆرانیش ده‌ڵێت، قه‌ره‌بوویان ده‌كه‌نه‌وه.
لێژنەیه‌كی بەدواداچوون سه‌ردانى هه‌ردوو شوێنه‌كه‌ى سه‌ر ئه‌م رێگایه‌یان كرد و ته‌واوى ئه‌و موڵكانه‌ى هاوڵاتیانیان تۆمار كرد كه به‌ر رێگاكه كه‌وتوون.
به‌شێكی ئه‌و موڵكانه كەو‌توونه‌ته نزیك پردی قه‌زاى چۆمان و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌شیان به‌ر ئه‌و دووسایده كه‌وتوون كه له ناحیه‌ى حاجی ئۆمه‌ران دروست ده‌كرێت.
خه‌سره‌و ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى ئیداره‌ى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، كاریان له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه كردووه كه مۆڵكه‌كانیان به‌ر فراواكردنى رێگاكه كه‌وتووه.
وتیشی “قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه به پاره ده‌كرێت و له‌سه‌ر بودجه‌ى فراوانكردنى پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جارێ كاره‌كانى لیژنه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه كۆتایی نه‌هاتووه و به‌رده‌وامن له دیراسه كردن، به‌ڵام ئاشكرای كرد “هه‌ر موڵكێك كه به‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه كه‌وتبێت و تاپۆى نه‌بێت، قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه”.