72 یاریزان بەشداربوون

پاڵەوانیەتی هێزی لەشی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو

964+

شیـراز عەبدوڵا ـ هەولێر

بە بەشداری 23 یانە و هۆڵ، پاڵەوانیەتی هێزی لەشی کوردستان بۆ یاری پێنج پرێس” لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لەسەر ئاستی کوردستان، 72 یاریزان لە چەندین کێشی جیاواز بەشداری پاڵەوانێتییەکەبوون، کە ئەمڕۆ هەینی 26.4.2024 لە هۆڵی مامۆستا بوڕهان لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لە کێشی 53 کیلۆیی، یاریزان روها ئارام – کفری پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، لە کێشی 59 کیلۆیی یاریزان ئەسعەد معروف – قوشتەپە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، کێشی 66 کیلۆیی یاریزان مەریوان ئەحمەد – کفری یەکەمی بردەوە و کێشی 74 عیماد نایف – دهۆک پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

قاسم حەبیب، سەرۆکی یەکێتی ناوەندی هێزی لەشی کوردستان بە 964ـی وت، “بەکردنەوەی ئەو پاڵەوانیەتیانە ئامانجیانە یاری هێزی لەش (پێنج پرێس) لە هەرێمی کوردستان پەرەپێدەن و یاریزانانی کورد زیاتر بناسرێن”.

پاڵەوانیەتی هێزی لەش چوارەمجارە ئەنجامدەدرێت و لیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان چاودێری دەکات.

پێداچوونەوە: هاوبەش

لەمەودوا هۆڵەکانی لەشجوانی بێ بەرامبەرن

لەمەودوا هۆڵەکانی لەشجوانی بێ بەرامبەرن