لە زێی تەقتەق

ئەو گەنجەی هەینی رابردوو خنکا ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

ئەو گەنجەی هەینی رابردوو لە زێی تەقتەق خنکا دوای هەفتەیک گەڕان بەدوایدا ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

گەنجەکە خەڵکی کەرکوکە و هەینی رابردوو کچەکەی کەوتە ئاوەوە ئەو بۆ رزگارکردنی کەچەکەی چوو کەچی خۆی خنکا، تەرمەکەی لە نزیک ناحیەی سێگردکان دۆزرایەوە.

عەمید گۆران ئەحمەد سماقەیی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە 964ـی وت، دوای گەڕانێکی زۆر ئەمڕۆ تەرمی عەمار قاسم دۆزرایەوە لە نزیک ناحیەی سێگردکان بە هۆی لێڵی ئاوەکە و زۆری و تیژی ئاوەکوەە قورس بوو دۆزینەوەی، بەڵام ئەمڕۆ تەرمەکە سەرئاو کەوت و دۆزرایەوە.

ماوەی هەفتەیەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمە خۆبەخشەکانەوە گەڕان بەدوای ئەو تەرمەدا بەردەوام بوو تا دواجار ئەمڕۆ هەینی تەرمەکە سەرئاو کەوت و دۆزرایەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

چوار رۆژە تەرمی ئەو گەنجە نەدۆزراوەتەوە کە لە زێی تەقت...

چوار رۆژە تەرمی ئەو گەنجە نەدۆزراوەتەوە کە لە زێی تەقتەقق خنکا