لە هەولێر

بەهۆیی لێچوونی غازەوە کارگەیەک سووتا

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر.

درەنگانی شەوی رابردوو کارگەیەکی گەورە کە شیش و کەلوپەلی ئاسن بەرهەمدەهێنێت ئاگری گرت و دواتر بەبێ زیانی گیانی لەلایەن بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکرا.

کارگەکە ناوی کارگەی ڤان ستیلە دەكەوێتە ناوەڕاستی رێگای مخمور و رێگایی كەركوك تەنیشت گوندی قوچەبلباسە لەسەر رێگایی شێراوە.

سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، كاتژمێر 11ـەی دوێنێ شەو ئاگرەکە کەوتەوە هۆکارەکەشی لێچوونی غاز بووە لە تانکیەکی غاز، توانیویانە بە خێرایی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و تەنیا هەندێک زیانی مادی هەبووە.

ئەوە لە کاتێکدایە هەر لە شەوی سێشەممەی رابردوو دوو رووداوی دیکەی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر هەبوو، ئاگرەکان لە بازاڕی شێخەڵا و بەردەم بازاڕی نیشتیمان بوون و زیانی زۆری مادی بەر خاوەن مێز و دوکاندارەکان کەوتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەرگری شارستانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئاگرەکەی دوێنێ شە...

بەرگری شارستانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئاگرەکەی دوێنێ شەوی هەولێری راگەیاند