بزانە بۆچى خنکاوە؟

منداڵێکى تەمەن نۆ ساڵ لە کاتى مەلەکردندا خنکا

964+

کاروان ساڵحی -کەرکوک

منداڵێکى تەمەن 9 ساڵان لە کەرکوک، لە کاتى مەلەکردن لە ناو گۆماوێکدا خنکا، تەرمەکەشى دەرهێنراوەتەوە و رەوانەى نەخۆشخانە کرا.سەرچاوەیەکی ئێشکگر لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوکی فێرکاری بە 964ـی وت،”کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ گەیاندرایە نەخۆشخەنەکەمان، بەپێی قسەی کەسوکارەکەی  بێت لە کاتى مەلەکردندا خنکاوە”.

هەرچەندە کەسوکارەکەى بە پزیشکانیان وتووە کە منداڵەکەیان شارەزاى مەلە بووە، بەڵام وەک پزیشکانى نەخۆشخانەکە بۆیان دەرکەوتووە ماسولکەکانى گرژ بووە و نەیتوانیوە خۆى رزگار بگات.

منداڵەکە لەگەڵ ژمارەیەکى منداڵى تر لە گۆمێکى گەڕەکى سەیادەى باشورى کەرکوک مەلەیان کردووە.

بەپێی ئامارێک کە 964 لە رێکخراوەکانی پاراستنی منداڵ وەریگرتووە، لەمساڵدا تا ئێستا چوار منداڵ لە کەرکوک لە کاتى مەلەکردندا خنکاون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە گوندێکی گوێڕ دوو منداڵ خنکان

لە گوندێکی گوێڕ دوو منداڵ خنکان