لە چالاکیەکدا

کارمەندانی تەندروستی سلێمانی بە کۆمەڵ وەرزشی بە پێ رۆیشتنیان ئەنجامدا

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە رێگەی  سەنتەری پەرەپێدان  و راهێنانی  تەندروستی  ئەمڕۆ هەستاون بە ئەنجامدانی چالاکی بەپێ رۆیشتن لە پارکی ئازادی  بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئاگادار بکەنەوە لە گرنگی بەپێ رۆیشتن.

نزیکەی 50 دکتۆر و کارمەند دەبن،  دکتۆرە  بێگەرد عوسمان پسپۆڕی  چارەسەرکاری فیزیکی964 دەڵێت، یەکەم جارە ئەم کارە دەکەین ئەمە بە بۆنەوەی رۆژی جیهانی تەندروستی بوو بەڵام چونکە ئەو رۆژە دەکەوتە رەمەزانەوە خستمانە ئێستا.

حەسەن مەحمود بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدان و راهێنانی تەندروستی دەڵێت، پلانمان هەیە بۆ هەمو رۆژە جیهانیەکان چالاکیمان هەبێت  بەتایبەت بەپێ رۆیشتن

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تەمەنی 80 ساڵە و هەموو رۆژیک دەچێت بۆ جیم

تەمەنی 80 ساڵە و هەموو رۆژیک دەچێت بۆ جیم