دوای نزیکەی چوار ساڵ

هەوڵ هەیە لەم هەفتەیەدا پردە نوێکەی دەربەندی رانیە بە فەرمی بکرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە هەوڵدایە “ئەگەر فریا بکەون” ئەم هەفتەیە بە فەرمی پردە نوێکەی دەربەندی رانیە بکەنەوە.

پردەکە درێژییەکەی 408 مەترە، پانییەکەی 15 مەترە و 11 مەتر بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و دوو مەتریش لە هەرلایەک بۆ هاتوچۆی پیادەیە و گوژمەی پڕۆژەکە 12 ملیار و 416 ملیۆن و 378 هەزار دینار بووە.

ئاگرین عەبدوڵا ، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بە 964ـی راگەیاند، پردەکە هەموو کارەکانی تەواو کراوە و ئامادەیە بە فەرمی بکرێتەوە.

وتیشی، “لە هەوڵداین ئەم هەفتەیە فریا بکەوین و پردەکە بە فەرمی کردنەوەکەی رابگەیەندرێت”.

وا بڕیارە بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و بەرپرسانی ئیداریی سنوورەکە بکرێتەوە.

ئەو پردە مانگی 10ـی 2020 بەردی بناغەی داندرا، بە تەواوبوونی کێشەی جوتیارانی 46 گوندی ناحیەی بنگرد چارەسەر دەبێت و مەرزی کێلێ و ئیدارەی راپەڕین بە پارێزگای سلێمانییەوە دەبەستێتەوە.

شارەوانی قەڵادزێ: پارە خەرج نەکرێت دروستکردنی شەقامی 60...

شارەوانی قەڵادزێ: پارە خەرج نەکرێت دروستکردنی شەقامی 60 مەتری دەوەستێت