شۆرتی کارەبا هۆکارە
بەرگری شارستانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئاگرەکەی دوێنێ شەوی هەولێری راگەیاند
964+
فەهمی نەبی
دوێنێ شەو لە دووکاتی جیاوازدا دوو رووداوی ئاگر کەوتنەوە لەبازاڕی شێخەڵا و کەپرەکانی بازاڕی نیشتیمان کەوتەوە و ئەمشەو بەرگری شارستانی هەولێر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی راگەیاند و دەڵێن “بەهۆی شۆرتی کارەبا”ەوە بووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی بەرگری شارستانی هەولێر، دوای ئەوەی بەماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، لیژنەیەک لە بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر و بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر پێکهاتووە، دوای لێکۆڵینەوە لە کامێرای چاودێری دەرکەوتووە، رووداوی یەکەم بەهۆی ماتۆڕی موبەریدەیەک بووە کە لەسەربانی دوکانەکە دانراوە و ئەوەی دووەم بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
بەرگری شارستانی دەڵێت، لەهەردوو رووداوەکە تەنیا زیانی مادی هەبووەو هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.