دەخرێتە ژێر خۆڵەوە

بەنداوی دەربەندیخان لە 11 تۆن خۆڵ و خاشاک پاککرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ لە بەنداوی دەربەندیخاندا بڕی 11 تۆن خۆڵوخاشاک و پاشماوەی دەبە و شووشە و کەرەستەی دیکە کۆکراوەتەوە، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، هیچ شوێنێک نییە بۆ ریسایکل کردنی ئەو پاشماوەیە و تەنیا دەکرێتە ژێر خۆڵەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.2024، رێکخراوێک کە هاوکار بووە لە پاککردنەوەی بەنداوەکە رایگەیاند، 11 تۆن خۆڵ و خاشاک لە بەنداوەکەدا دەرهێندراوە کە “زیانی گەورەی بۆ سەرچاوە ئاوییەکان دەبوو بە تایبەت ئاوی خواردنەوەی ماڵان و شوێنە گشتییەکان”.

سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، لە قەزاکە هیچ کارگەیەک نییە بۆ ریسایکل کردنی ئەو پاشماوەیە و دووبارە بەکارهێنانەوەی، بۆیە دەبێت بخرێتە ژێر خۆڵەوە.

هاوکات، عوسمان عەبدوڵا سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان بە 964ـی وت، “پاشماوە کۆکراوەکە لە روباری سیروان، زەڵم و تانجەڕۆوە دێتە بەنداوەکە و لەپاش کۆکردنەوەی لە شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک دەکرێتە ژێر خۆڵەوە”.

سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان وتیشی، ئەو رێکخراوەی ئەمڕۆ کاری پاککردنەوەکەیان کردووە تراکتۆریان بەکارهێناوە، سبەینێ گەڵابەیان بۆ دابیندەکەن.

وا بڕیارە پرۆسەی دەرهێنانی خۆڵوخاشاک لە ئاوی بەنداوی دەربەندیخان شەش رۆژ بەردەوام بێت.

بەنداوی دەربەندیخان لە پاشماوەی زبڵ و خاشاک خاوێن دەکر...

بەنداوی دەربەندیخان لە پاشماوەی زبڵ و خاشاک خاوێن دەکرێتەوە