تەنیا سێ زانکۆ بەشدار بوون

باسکەی زاخۆ بووە پاڵەوانی زانکۆکانی کوردستان

+964

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئەمڕۆ پاڵەوانیەتیی باسکەی زانکۆکانی کوردستان بە سەرکەوتنی زانکۆی زاخۆ کوتایی هات و بۆ جاری شەشەمی لەسەریەک نازناوەکەی بردەوە.

لە 21.4.2024 جامی باسکەی زانکۆکانی کوردستان بە بەشداری هەر یەک لە ( زانکۆی زاخۆ، زانکۆی سەڵاحەدین، زانکۆی دهۆک ) دەستیپێکرد و ئەمڕۆ 24.4.2024 کۆتایی هات.

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتییەکەدا، کە جەماوەرێکی زۆر ئامادەبوون، باسکەی زاخۆ بە 81-61 خاڵ لە باسکەی دهۆکی بردەوە.

زانکۆی زاخۆ بۆ شەشەم جار لەسەر یەک توانیان جامی باسکەی زانکۆکانی کوردستان بەدەست بێنن، زانکۆی دهۆک پلەی دووەم و زانکۆی سەڵاحەدین پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا.

قەهرەمان نوری، راهێنەری باسکەی زانکۆی زاخۆ بە 964 وتی: داوا لەسەرجەم زانکۆکانی هەرێم دەکەم لە ساڵانی داهاتوودا بەشداری بکەن و کێبرکێ لەسەر نازناوەکە توندتر بکەن.

عەبدوڵا محەمەد، یاریزانی باسکەی زانکۆی دهۆک بە 964 وتی: پیرۆزبایی لە زانکۆی زاخۆ دەکەم بە راستی گرنگییەکی زۆریان بە ئاست و پاڵەوانیەتییەکەدا .

وتیشی، “ئێمە ئامادەکاریی باشمان نەکردبوو، بۆیە نەمانتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکەین”.

هەموو ساڵێک جامی باسکەی زانکۆکانی هەرێم لە زانکۆی زاخۆ ئەنجام دەدرێت، زانکۆی زاخۆ توانیان بۆ شەشەمجار لەسەریەک نازناوەکە ببەنەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

زاخۆ بووە پاڵەوانی خولی باسکەی لاوانی کوڕان

زاخۆ بووە پاڵەوانی خولی باسکەی لاوانی کوڕان