حاسڵاتی رۆژ

پێنتاگۆن داوای هاوکاری لە عێراق دەکات

+964

ژووری هەواڵ

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، بە کۆی 79 دەنگ بڕیاردرا بە هاوکاری کردنی ئیسرائیل و ئۆکرانیا بڕی 95 ملیار دۆلار، 61 ملیار دۆلار دەدرێت بە ئۆکرانیا و 26 ملیاریش بۆ ئیسرائیل، بەشەکەی تریش بۆ هاوکاری مرۆیی خەرجدەکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەبارەت بە هاوکاری ئەنجومەنی پیران دەڵێت، هاوکارییە ئەمریکییەکان گەرەنتیی و پەیامێکی روونە بۆ بەهێزی هاوپەیمانەتیەکەمان.

پێنتاگۆن داوای هاوکاری لە عێراق دەکات و دەڵێت، پێویستە عێراق هەموو هەنگاوێک بگرێتەبەر بۆ پاراستنی هێزەکەمان لە وڵاتەکەی، وتیشی بەر لە دوو رۆژ گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران بۆ یەکەمجار هێرشیان کردەوە و کۆتاجار 4ی شوبات بوو.

میدیاکانی رووسیا دەڵێن، لیژنەی لێکۆڵینەوەکانی رووسیا، تیمور ئیڤانۆڤ جێگری وەزیری بەرگری رووسیای دەستگیرکرد بە گومانی وەرگرتنی بەرتیل.

رادیۆی فەرمی ئیسرائیل لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنی وتی، واشنتۆن لە پێویستی و گرینگی ئۆپراسیۆنەکانی سەربازیی رەفەح تێدەگات، وەک رابردوو دژایەتی ناکات.

سه‌رۆكی ئێران: ئیسڕائیل هێرشمان بکاتەسەر دەیسڕینەوە

سه‌رۆكی ئێران: ئیسڕائیل هێرشمان بکاتەسەر دەیسڕینەوە