لە ماوەی 10 رۆژدا

لە قوشتەپە زیاتر لە 800 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆکرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

تیمەکانی شارەوانی قوشتەپە هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ خاوێنکردنەوەی قەزاکە دەستیپێکردووە و لە ماوەی 10 رۆژدا زیاتر لە 800 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 23.4.2024، قایمقامیەتی قوشتەپە رایگەیاند، هەڵمەتێکیان بۆ خاوێنکردنەوەی شەقامە گشتی و سەرەکییەکان و بڕینەوەی گژوگیای ناو دوورگەکان و خاوێنکردنەوەی پشت کەمپی ئاوارەکانی کوردانی رۆژئاوا ئەنجامداوە و زیاتر لە 800 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆکراوەتەوە.

سەرچاوەیەک لە قایمقامیەتی قوشتەپە بە 964ـی راگەیاند، خۆڵ و خاشاکەکە گواستراوەتەوە بۆ کانی قرژاڵە و هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.

خاوێنکردنەوەکە لە رێکەوتی 13.4.2024 دەستیپێکردووە و تا ئەمڕۆ بەردەوام بووە.

پاشماوەی ئاژەڵ لەسەر رێگەی قوشتەپە فڕێدراوە

پاشماوەی ئاژەڵ لەسەر رێگەی قوشتەپە فڕێدراوە