خه‌ریكی راوى باڵنده بوون
له پشده‌ر سێ راوچی به ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ستگیر كران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین ده‌ڵێت، سێ راوچییان ده‌ستگیر كردووە، خەریكی راوكردنى باڵنده بوون و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیشیاندا گیراوه.
بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر دەرچونێکیان بۆ سنووری قەزای پشدەر ئەنجامداوه و له ناوچەی (گەرمکان) ئه‌و راوچیانه‌یان ده‌ستگیر كردووه.
له‌گه‌ڵ راوچییه‌كان ئۆتۆمبێلێكی جۆرى نیسان پەتڕۆڵ و یه‌ك تاپڕ و لاییتێكیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، مه‌فره‌زه‌یه‌كیان له سنووری (پاشاوی قورەگۆ) چاودێری راوچیانى ماسیان كردووه و له ئه‌نجامدا تۆڕێکی راوی ماسیان له ئاوى ئه‌م سنووره هه‌ڵگرتووەتەوە، به‌ڵام هیچ راوچییه‌ك له‌و شوێنه نەبوو ده‌ستگیر بكرێت.
باس له‌وه‌ش ده‌كەن، پەڕاوی لیکۆڵینەوە بۆ سێ راوچییه‌كه‌ى پشده‌ر کرایەوە و رادەستی دادوەریشیان کردوون بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.