پلەکانی گەرما تۆزێک نزم دەبنەوە

ئاسمان هەوراوی دەبێت و دەنگی بارانیش نییە

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت هیچ ئاماژەیەکێش نەکراوە بۆ بارانبارین.

بە پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرماش تاڤ رادەیەک جێگیر دەبن و بەڵام سبەینێ چەند پلەیەک نزمتر دەبنەوە.

ئەمڕۆ هەینى 19.4.2024
کەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / 9 – 10 کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 29
سلێمانی : 28
دهۆک : 29
زاخۆ : 30
هەڵەبجە : 30
کەرکوک : 32
سۆران : 26
حاجی ئۆمەران : 18
گەرمیان : 34