رووداوەکانی رۆژ

سه‌رۆكی ئێران: ئیسڕائیل هێرشمان بکاتەسەر دەیسڕینەوە

964+

ژووری هەواڵ

کۆمەڵەى پیشەسازیى نەوتى کوردستان، ناسراو به‌ (ئەپیکۆر) رایانگەیاند، لە دوای سەردانەکەی ئەردۆغان، چاوەڕوانن هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەستپێبکاتەوە و ئەو شایستە داراییانەیان پێبدرێت، کە بەرامبەر حەقدەست و بەرهەمهێنانی نەوت داوای دەکەن.

قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئه‌مڕۆ له‌ رووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان، كۆبووه‌وه‌ و دواپێشهات و بارودۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.

سه‌رۆكی ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی، جارێكی دیكه‌ هۆشداری به‌ ئیسرائیل دا له‌وه‌ی هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران، راشیگه‌یاند، ئه‌وجاره‌ ئیسرائیل هێرش بكات، هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه‌ ناهێڵین.

هێزه‌كانی رووسیا هه‌وڵده‌ده‌ن كۆنتڕۆڵی شاری خاركێفی ئۆكراینا بكه‌ن، كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری ئۆكراینایه‌، پێش ئه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌مریكا بگاته‌ ده‌ست هێزه‌كانی ئۆكراینا، هه‌روه‌ك تۆڕی سكای نیوز ئاماژه‌ی پێكردووه‌.

حزبوڵای لوبنانی رایگه‌یاند، به‌ درۆن هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ باكووری ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش له‌ وه‌ڵامی كوژرانی دوو چه‌كداری حزبه‌كه‌یان بووه‌.

په‌یمانگه‌ی ستۆكهۆڵمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاشتی بڵاویكرده‌وه‌، بۆ ساڵی نۆیه‌می له‌سه‌ریه‌ك خه‌رجكردنی پاره‌ بۆ چه‌ك و هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ ئاستی جیهان ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد، كه‌ بۆ ساڵی 2023 بڕی 2 تریلیۆن و 44 ملیار دۆلار خه‌رجكراوه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا و چین و رووسیاوه‌.