ئەو بۆریانەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهان دەگوازنەوە
داوای پارەش دەکەن
ئەپیکۆر: چاوەڕێی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتین
964+
ژووری هەواڵ
کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم رایانگەیاند، لە دوای سەردانەکەی ئەردۆغان، چاوەڕوانن هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەستپێبکاتەوە و ئەو شایستە داراییانەیان پێبدرێت، کە بەرامبەر حەقدەست و بەرهەمهێنانی نەوت داوای دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 23.4.2024، کۆمەڵەى پیشەسازیى نەوتى کوردستان (ئەپیکۆر) رایگەیاند، دەستپێکردنەوەی هەناردەى نەوتى هەرێم لە بەرژەوەندیى گەلانى عێراق و کۆمپانیا بەشداربووەکانى نەوتە و بە ئومێدەوە لە گفتوگۆى بەرپرسانى عێراق و ئەمریکا و تورکیا و هەرێمى کوردستان بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت دەڕوانن.
لە راگەیەندراوەکەی ئەپیکۆردا هاتووە، دواى سەردانیکردنى سەرۆککۆمارى تورکیا بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان، کۆمپانیا بەشداربووەکانى ئەپیکۆر لەگەڵ ئەوەى ئامادەن بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت، چاوەڕوانن شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت.
لە رێککەوتی 25.3.2024 ساڵێکی تەواو تێپەڕی بەسەر راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەپێی راپۆرتێكی ئەپیکۆر لەو ساڵەدا هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان 11 ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە، بەهۆی وەستانی هەناردە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.