"ئاوەکە کێشەیە"

چوار رۆژە تەرمی ئەو گەنجە نەدۆزراوەتەوە کە لە زێی تەقتەقق خنکا

964+

پێشەوا محەمەد

دوای چوار رۆژ لە خنکانی گەنجێکی بە رەگەزت تورکمانی لە زێی تەقتەق، تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و بەرگریی شارستانیی کۆیە دەڵێت، ئەو شوێنەی لێی خنکاوە ئاوەکەی خوڕە و کارەکەی زەحمەت کردوون.

رۆژی 17ـی ئەم مانگە، گەنجێکی دانیشتووی شاری کەرکوک، کە بە مەبەستی گەشتکردن چووبووە کۆیە لە زێی تەقتەقدا خنکا.

هاوڵاتیەکە لە دایکبووی 1993 کە بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی پارکی مەهنازی گەشتیاریی سەر بە ناحیەی تەقتەق کردبوو.

گۆران سماقەیی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، بەردەوام لە گەڕان بەردەوامن بەڵام نەیانتوانیوە تەرمی ئەو گەنجە بدۆزنەوە.

وتیشی، “ئەو شوێنەی ئەو گەنجە لێی خنکاوە ئاوی زێیەکە هەم خوڕە و هەم زۆر قووڵە، لەبەرئەوە تیمی غەواسمان ناتوانن بگەنە بنی ئاوەکە و خووڕیی ئاوەکە لەگەڵ خۆیان دەبات”.

ئاماژەی بەوەش دا، بە چەند تیمێک بەردەوام دەبن تا دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجە.

هاوڵاتییەک لە زێی تەقتەق خنکا

هاوڵاتییەک لە زێی تەقتەق خنکا