ئەگەر پابەند نەبن دادەخرێن

دوائاگادارکردنەوە بە 10 بەنزینخانەی ناو سۆران دەدرێت

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

بۆ دووەمجار تەواوی بەنزینخانەکانی ناو سەنتەری شاری سۆران ئاگادارکراونەتەوە، ئەگەر رێنماییەکان لە ماوەی مانگێکدا جێبەجێ نەکەن دادەخرێن.

964 دەزانێت، 10 بەنزینخانە پابەند نەبوون و دوا ئاگادارکردنەوەیان پێدراوە.

رەجەب زبێر، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ لیژنەکانی قایمقامیەت سەردانی بەنزیخانەکانی ناوشاری سۆرانیان کرد، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو رێنمایانەی پێیان درابوو، 10 بەنزینخانە تاکو ئێستا رێنماییەکانیان جێبەجێ نەکردووە، دوایین ئاگادارکردنەوەیان پێدرا ئەگەر لە ماوەی مانگێک پابەند نەبن ئەوە دادەخرێن”.

وتیشی، “پێشتر ماوەیان درابوویە و تەواویش بووە، بەڵام بەهۆی وەرزی زستانەوە کە هەندێکیان باش کاریان بۆ نەکراوە مۆڵەتی مانگێکی دیکەیان بۆ درێژ کرایەوە”.

لە سەنتەری شاری سۆران 34 بەنزیخانە بوونی هەیە، لە دوای سوتانی بەنزیخانەیەک لە 11.10.2023 بەرگریی شارستانیی سۆران کۆمەڵێک مەرج و و رێنمایی دەرکرد، کە پێویستە بەنزینخانەکان پێوەی پابەند بن.

بەپێی رێنماییەکانی قایمقامیەتی سۆران، پێویستە هەموو بەنزینخانەکان خەزانی سووتەمەنییان لەژێر خاکدا بێت و سیستمی پێشکەوتووی کارەبا و ئاگرکوژێنەوەیان هەبێت.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

ئیدارەی سۆران داوا لە 3269 کەس دەکات پاسپۆرتەکانیان وەرب...

ئیدارەی سۆران داوا لە 3269 کەس دەکات پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە