دووەمجارە دێت بۆ هەولێر

ئەردۆگان لە هەولێرە و لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆبوونەوەیان دەبێت

964+

فەهمی نەبی

کاتژمێر 8:20ی ئەمشەو فڕۆکەکەی رەجەب تەیب ئەردۆگان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر نیشتەوە و هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم لە پێشوازی بوون.

بڕیارە لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆبوونەوە بکەن و کۆمەڵێک پرسی ئابوری و ئەمنی باسیان لێوەبکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ ئەردۆگان بۆ رێککەوتن لەسەر کۆمەڵێک بابەتی ئابوری و سیاسی و ئەمنی گەیشتە بەغدا، بەگوێرەی دواین راگەیەنراو بێت، 26 رێککەوتنی هاوبەش لەنێوان عێراق و تورکیا واژۆ کراون.

دوای 13 ساڵ ئەمە دووەمجارە ئەردۆگان سەردانی هەولێر دەکات، رۆژی 29ی ئاداری 2011 جارێکی دیکە ئەردۆگان سەردانی هەولێری کردبوو.

ناوەرۆکی 26 رێکەوتن و لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق و تورکیا...

ناوەرۆکی 26 رێکەوتن و لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق و تورکیا بڵاوکرایەوە