کانییەک سەرچاوەی ئاویانە

یەکەم گوندی ئامێدی دەستی بە چاندنی برنج کرد

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە سنووری قەزای ئامێدی یەکەم گوند دەستی بە چاندنی برنج کردووە، بەڕێوەبەری کشتۆکاڵی دێرەلۆک لە سنووری ئامێدی دەڵێت، “بەپێی پێشبینیمان ئەمساڵ برنج بەرهەمێکی باشی دەبێت”.

بەپێی زانیارییەکانی 964، لە سنووری قەزای ئامێدی رێژەی 95%یی هەرە زۆری برنج لە ناحیەی دێرەلۆک دەچێندرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 22.4.2024، جوتیارێکی گوندی بەلاڤە لە ناحیەی دێرەلۆک بە 964ی وت، “یەکەم گوندین لە سنووری قەزای ئامێدی، چاندنی برنجمان دەستپێکردووە، ئەو برنجەی دەیچێنین لە جۆری سێ مانگییە و جۆری برنجەکە، دەنک درێژه، ئێستا 10 پارچە زەوی چێندراون”.

عیسمەت ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کشتۆکاڵی دێرەلۆک بە 964ی وت، “ئەمساڵ لە چاو ساڵانی رابردوودا، زووتر دەست بە چاندنی برنج کراوە، بەهۆی زۆری بارانبارین خەڵک زووتر دەستی بە پرۆسەکە کردووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تا ئێستا نزیکەی شەش تا 10 دۆنم زەوی کراوە بە برنج، ئەو زەوییەی کراوە کانیاوێکی لێیە، کە لەگەڵ بارانبارین سەرچاوەیەکی سەرەکیی دەبێت بۆ هاتنی ئاو، چاوەڕێش دەکەین برنج ئەمساڵ بەرهەمێکی باشی هەبێت”.

964 دەزانێت، ساڵانە لە سنووری پارێزگای دهۆک رووبەرێکی زۆری زەوی دەکرێت بە برنج، ساڵی رابردوو نزیکەی 20 هەزار دۆنم زەوی لە پارێزگای دهۆک کراوە بە برنج، هەروەها 650 دۆنم زەویش تەنیا لە سنووری قەزای ئامێدی کراوە بە برنج.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خواست لەسەر برنجە شەش مانگییەکەی ئاکرێ زۆرە

خواست لەسەر برنجە شەش مانگییەکەی ئاکرێ زۆرە

جووتیارەکانی گوندی بلان چاندنی برنجیان دەستپێکرد

جووتیارەکانی گوندی بلان چاندنی برنجیان دەستپێکرد

بۆ هەر کەسێک نیو کیلۆ برنج لە بەشەخۆراکى مانگانە کەمکر...

بۆ هەر کەسێک نیو کیلۆ برنج لە بەشەخۆراکى مانگانە کەمکرایەوە