Archivo VAR

“گۆڵەکەی بارسێلۆنا %100 دروست بوو”

964+

سۆما حەکیم زادە

لە یارییەکەی شەوی رابردووی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە کلاسیکۆی ئیسپانیا، زۆرترین رەخنە ئاراستەی ناوبژیوان کرا، بە تایبەت کاتێک لە خولەکی 28 لامین یامال شووتێکی ئاراستەی گۆڵی ریال مەدرید کرد و گومان هەبوو تۆپەکە هێڵی ناو گۆڵی تێپەڕاندبێت.

ئەم رووداوە هاندەران و بینەرانی تۆپی پێی کرد بە دوو بەشەوە، بەشێکیان پێیا وایە تۆپەکە هێڵی گۆڵی بڕیوە و بەشەکەی تریش پێیان وایە هێڵی گۆڵی نەبڕیوە و بڕیارەکەی ناوبژیوان دروست بوو.

ماڵپەڕی Archivo VAR کە تایبەتە بە شیکاری ڤار، شیکاری بۆ حاڵەتەکە کردووە، بە پێی ماڵپەڕەکە، گوڵەکەی بارسێلۆنا %100 دروست بووە و ناوبژیوان هەڵەی لە بڕیارەکەیدا کردووە.

شەوی رابردوو ریال مەدرید بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ لە یانەی بارسێلۆنای بردەوە و هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا نزیک بووەوە.

ریال مه‌درید كلاسیكۆی زه‌وی له‌ بارسێلۆنا برده‌وه‌

ریال مه‌درید كلاسیكۆی زه‌وی له‌ بارسێلۆنا برده‌وه‌