رێگەی جێگرەوە دانراوە

رێگەی ساڵەح ئاغا بۆ مەرزی پەروێزخان داخرا

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە رێگەی ساڵەح ئاغا بۆ مەرزی پەروێزخان داخراوە و چاکسازی تێدا دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19.5.2024، مقەدەم سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، چاڵوچۆڵی رێگەکە چاکدەکرێت و رێگە نادرێت لەئێستادا تا ماوەیەکی دیاریکراوە هیچ شۆفێرێک پێیدا هاتوچۆ بکات.

هاتوچۆی گەرمیان رێگەی جێگرەوەی دیاریکردووە و دەڵێت، شۆفێران دەتوانن لە رێگەی گوندی سەوزبڵاخەوە هاتووچۆ بکەن.

ساڵەح ئاغا گوندیکە، کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو لە قەزای خانەقین سەر بە ئیدارەی گەرمیان.