دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر رۆندا
کەسێک لەسەر دروستکردنی رۆنی ساختە دەستگیر کرا
964+
ژووری هەواڵ
لە گەڕەکی گوڵەباخی شاری سلێمانی، کەسێک لەسەر ساختەکردنی رۆنی خۆراکی و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان دەستگیر کرا، قایمقامیەتیش دەڵێت، دوو جۆر رۆنی تێکەڵکردووە و بە رۆنی خۆماڵی فرۆشتویەتی.
ئەو کەسەی دەستگیر کراوە رۆنە ساختەکەی لە شوێنێکی ناتەندروست دروستکردووە و به نرخی جۆره رۆنێك كه خواستی زۆری له‌سه‌رە فرۆشتوویەتی، بەڵام لەدوای سکاڵای هاوڵاتیان کارەکەی ئاشکرا بووە و دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر رۆندا.
964 زانیویەتی ئەو رۆنەی بەکارهاتووە بەرهەمی کارگەیە و هی نێو تەنەکەیە، خاوەنەکەی بەحسابی رۆنی خۆماڵی لەنێو دەبەی ناوە و بە هاوڵاتیانی فرۆشتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 22.4.2024، قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، “له‌كاتی پشكنین بۆ شوێنه‌كه ده‌ركه‌وتوه هیچ یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردنی تێدا نه‌بوه، هه‌روه‌ك تانكی سه‌ربانی بۆ تێكه‌ڵكردنی دو جۆر رۆن به‌كارهێناوه”.
لە شوێنی دروستکردنی رۆنە ساختەکە، ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر چەندین مۆر و ئامێری دروستکردنی بەروار و لیبڵی بەکارنەهاتوو و پرنتەر و ئامێری کەپسکردنی سەری دەبە و چەندین دەبە و مەنجەڵی فافۆندا، كه له كاره‌كه‌یدا به‌كاری هێناوه.
خاوەنی رۆنەکە، بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌كارهێنانه‌كه‌ی درێژكردووه‌ته‌وه و به‌رواری نوێی لەسەر دەبەکان چاپكردووه.