بزانە بەچەندە؟

نرخى نەوت دابەزى

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانى جیهانی، نرخى نەوت پاشەکشەى کرد و جارێکى دیکە رووى لە دابەزین کردەوە.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بەڕێژەى 70 سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووە بە 86 دۆلار و 56 سەنت.

هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 82 دۆلار 44 سەنت کە 70 سەنت بەرز بوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.

بەپێی خەمڵاندنەکانی جەی پی مۆرگان، تێکڕای بەکارهێنانی نەوتی جیهانی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 101 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمترە لە چاو پێشبینییه‌كان.

هێرشەکانى ئەمەریکا و وەڵامەکانى ئیسرائیل لە ناوچەکە، کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر نرخى نەوت داناوە و بەشێک بوون لەو گۆڕانکارییانەى لەسەر نرخى نەوت دروستبوو.

نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە