چالاکییەکانی شەمس کوەیتی بۆ ماوەی ساڵێک لە عێراق قەدەغەکرا

+964

پەری ساڵح

سەندیکای هونەرمەندانی عێراق سەرجەم چالاکییەکانی هونەرمەند شەمس کوەیتی بۆ ماوەی ساڵێک قەدەغەکرد، بە تۆمەتی هێرش کردن و سوکایەتیکردن بە سیاسەمەتدارانی عێراق.

نوسراوەکە ئیمزای جەبار جودی نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی لەسەرەو هۆکارەکەی بەوە روونکراوەتەوە کە ”شەمس دەستەواژەی نەشیاوی بەکارهێناوەو هێرشی کردووەتە سەر سیاسەتمەدارانی وڵات….بۆیە بۆی نییە تا یەکساڵ هیچ چالاکییەک لەناو عێراقدا ئەنجام بدات، لەسەر دەزگا ئەمنییەکانیش لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی بڕیارێک دەربکەن و رێگەبگرن لە هاتنە ناوەوەی بۆ عێراق”.

شەمس کوەیتی هونەرمەندێکی جێ مشتومڕە، بەوە ناسراوە قسە رەق و رووبەرووە، ماوەیەک پێش ئێستا دەنگۆی ئەوەی لەسەر بڵاوکرایەوە کە هاوسەرگیری لەگەڵ سیاسەتمەدارێکی عێراقی کردووە، ئەویش بە ڤیدیۆیەک وەڵامی ئەو دەنگۆیەی دایەوەو دەڵێت ”بۆگەنترین و…. سیاسەتەوان لە جیهاندا ئەوانەی عێراقن، خەڵکی عێراق بەدەستانەوە گیری خواردووە، ئێستا من هیچ ناکەم دەچم لەگەڵ ئەوان پەیوەندی دەبەستم”، دوای ئەوەش تفێک دەکات.

شەمس کوەیتی 44 ساڵ تەمەنیەتی،   گۆرانیبێژ و ئەکتەرێکی دیاری کوەیتیە و خاوەنی زیاتر لە حەوت ئەلبوم و چەند بەرهەمێکی جیایە.

+964صورة من منصة (شبكة):
راگرتنی درامای

راگرتنی درامای "عالم الست وهيبة" رەتکرایەوە