چەند شوێنێک روخێندران
قایمقامیەتی سلێمانی: رێگرییەکانی بەردەم پرۆژەیەکی ئاوەڕۆ لابران
964+
ژووری هەواڵ
قایمقامیەتی سلێمانی بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان، چەند شوێنێکی بەخێوکردنی ئاژەڵیان لە مەیدانی ئاژەڵان تێکدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21.4.2024، قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، چەند شوێنێکی بەخێوکردنی ئاژەڵ کە ببونە هۆی رێگر لە تەواوکردنی پرۆژەی ئاوەڕۆی سلێمانی – تانجەڕۆ، تێکدران.
قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، “پێشتر، خاوهنی ئهو شوێنانه چهندین جار ئاگاردار كراوهنهتهوه خۆیان رێگرییهكانی بهردهم پڕۆژهكه لاببهن بۆ ئهوهی پڕۆژهكه تهواو بكرێت، بهشێكیان پایهند بون” بەشێکی دیکەشیان کە پابەند نەبوون شوێنەکانیان رووخێندراوە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، 964 پەیوەندیکرد بە گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، بەڵام ئەو وتی، “ئەمڕۆ هیچ شتێکمان نییە بۆ وتن، سبەی زیانیاری زیاتر ئاشکرا دەکەین”.