بەڕێوبەرەکەی: پێنج بۆ شەش رۆژی تر سەرڕێژ دەبێ

پێش سەرڕێژ بوون.. مەترسییەکانی بەردەم ئاوی بەنداوی دەربەندیخان چین؟

964+
ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرەکەی، “پێنج بۆ شەش رۆژی دیکەی داناوە تا بەنداوی دەربەندیخان سەڕێژ ببێت”، دەشڵێت مەترسی لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە بە زیادەڕۆ زەوی بەنداوەکەیان بۆ کشتوکاڵ کردن یان گەشتوگوزار بەکارهێناوە و ئاگاداریان دەکەینەوە لە مەترسیدا دەبن.

سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “هۆشداری دەدەین بەو کەسانەی دەستدرێژییان کردووەتە سەر زەوییەکانی بەنداوەکە، رەنگە پڕبوونی بەنداوەکە ببێتەوە هۆی ژێر ئاو کەوتنی ئەو زەوییانە بەهەر هۆکارێک بەکاریانهێناوە”.

بەگوێرەی دواین داتا بێت، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 21.4.2024، کاتژمێر 10:56 لە زاری بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان وەرگیراوە، بەنداوەکە تەنیا 50 سانتیمەتری ماوەی سەرڕێژ ببێت و رۆژانە بە تێکڕا، 10 بۆ 11 سانتیمەتر ئاستی ئاوی کۆگاکراو زیاد دەکات، لە کاتێکدا کۆی بەنداوەکە توانای سێ ملیار مەتر سێخا ئاوی هەیە.

سامان ئیسماعیل، لەبارەی ئەگەری مەترسییەکانی پڕبوونی بەنداوەکە ئەوەی بە 964 وت، تا هەشت مەتر و 50 سانتیم پاش پڕبوونیش توانای لە خۆگرتنی ئاوی هەیە کە نەبێتە جێگەی مەترسی، بەڵام ئەو کەسانەی وەک زیادەڕۆ دەستدرێژیان کردووەتە سەر زەوی بەنداوەکە بۆ کشتوکاڵ یان گەشتوگوزار بەکاریان هێناوە، هۆشدارییان پێ دەدەین لە مەترسیدان.

ئەگەر بەنداوەکە سەڕێژ ببێت، بۆ جاری یەکەمی نابێت و بەڵکو لە ساڵانی رابردوودا چەن جارێک سەڕێژ بووە، لەوانە ساڵانی 2015 بۆ 2016 و 2019.

بەنداوى دەربەندیخان لە دواى بەنداوى دووکان دووەم گەورەترین بەنداوى هەرێمە، شوێنی جوگرافی بەنداوەکە دەکەوێتە قەزای دەربەندیخان و لەسەر ڕوباری سیروانە کە لە ساڵى 1955 دەست بە دروستکردنى کراوە و ساڵى 1961 تەواو بووە.

بەنداوی دەربەندیخان ئاو و پاشماوەیەکی زۆری بۆ هاتووە

بەنداوی دەربەندیخان ئاو و پاشماوەیەکی زۆری بۆ هاتووە

کەمپینێک داوای دروستکردنەوەی بەنداوی چەقچەق دەکات

کەمپینێک داوای دروستکردنەوەی بەنداوی چەقچەق دەکات

کارکردن لە پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخا...

کارکردن لە پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەستیپێکردەوە