هۆکارەکەی دیار نییە

لە گوندێکی کۆیە کوڕو باوکێک خنکان

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

کەمێک بەر لە ئێستا کوڕێک و باوکێک لە گوندی سماق شیرینی سەربە ناحیەی دێگەڵە کەوتنە ناو گۆماوێک و خنکان.

بەگوێرەی ئەو زانیاریەی بە 964 دراوە، ئەو هاوڵاتییە ناوی “شێرزاد رەفیق ئەمین”ە و کوڕەکەشی ناوی محەمەدە.

عەمید گۆران ئەحمەد سماقەیی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی کۆیە، بە 964ی وت، کەمێک بەر لە ئێستا کوڕ و باوکێک کەوتوونەتە ناو گۆمێکی ئاو تاوەکو ئێستا هۆکاری خنکانەکەیان نەزانراوە بۆیە تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوە.

د.ئەحمەد مستەفا پزیشکی توێکارییە لە پزیشکی دادی کۆیە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، دوای پشکنین دەرکەوت ئەو کوڕ و باوکە لە ئاودا خنکاون.

مامۆستاکەی کۆیە خنکێندراوە یان خۆی خنکاندوە؟

مامۆستاکەی کۆیە خنکێندراوە یان خۆی خنکاندوە؟