"به‌پێی یاسای دارستان سزایان لەسەرە‌"

ژینگه‌ى سۆران له‌سه‌ر گرته ‌ڤیدیۆیه‌ك هاته‌ده‌نگ كه‌ به‌ كۆمه‌ڵ گیاى به‌هاره‌یان كردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ سۆران له‌سه‌ر گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك هاته‌ده‌نگ كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند كه‌سێك له‌ كوێستانه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى سۆران، به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر گیاى به‌هاره‌یان كردووه‌ له‌ ئۆتۆمبێلێك باری ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى بازرگانى پێوه‌كردن.

به‌پێی دیمه‌نه‌كانى ئه‌و ڤیدیۆیه‌ زیاتر له‌ 20 فه‌رده‌ رێواسیان كردووه‌ و به‌ ئۆتۆمبێلیش چوونه‌ته‌ ئه‌و كوێستانانه‌.

هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران به‌ 964ـى وت، ئه‌وه‌ى ئه‌م گه‌نجانه‌ كردوویانه‌ به‌پێی یاسای دارستان سزاى له‌سه‌ره‌، چونكه‌ بوونه‌ته‌ هۆكارێك كه‌ گیاى به‌هاره‌ له‌ناو بچێت.

وتیشی “بردنى ئۆتۆمبێل بۆ ئه‌و شوێنه‌ كوێستانیانه‌ ئه‌ویش هه‌ر سزاى له‌سه‌ره‌ چونكه‌ ئه‌و گژو گیایه‌ى كه‌ ئۆتۆمبێل به‌سه‌ریدا بڕوات جارێكی دیكه‌ وه‌كخۆى ناڕوێته‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ى ئه‌م كه‌سانه‌ كردوویانه‌ قه‌تلوعامكردنى گژوگیایه‌ و نابێت رێگه‌یان پێبدرێت.

به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ى سۆران، پێشتریش داوایان كردووه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ گژوگیاكردن به‌ كۆمه‌ڵه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان قه‌ده‌غه‌ بكرێت و رێوشوێنی پێویستیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ بگیرێته‌ به‌ر كه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.

هه‌ژار ماهیر روونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ سنوورى ئیداره‌ى سۆران نزیكه‌ى 450 جۆر له‌ رووه‌ك و گژوگیاى ده‌گمه‌ن هه‌ن كه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا له‌هیچ شوێنێكی دیكه‌ نیه‌ له‌وانه‌ش له‌ ناوچه‌كانى حه‌سه‌ن به‌گ، سه‌رى سه‌كران، چیاى هه‌ڵگورد و سنوورى بارزان.

به‌پێی یاسای پاراستنى دارستان كه‌ به‌ ژماره‌ 10 له‌ساڵى 2012 ده‌رچووه‌ سزاى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ داندراوه‌ كه‌ رووه‌ك و گژوگیا له‌ناو ده‌به‌ن، سزاكه‌شیان به‌پێى سه‌رپێچییه‌كانیان، له‌ پێبژاردن تاوه‌كو به‌ندكردنه‌.

بنارى قه‌ندیل گژوگیاى به‌هاره‌ له ‌خه‌ڵكی ده‌ره‌و...

بنارى قه‌ندیل گژوگیاى به‌هاره‌ له ‌خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ى بناره‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات