کاتی هەڵبژاردنی گشتیی دیاری دەکرێت
964+
هێرۆ مەولودی – هەولێر
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوو مانگی تر سەرۆکی هەرێم وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی وای وت.
هەریری دەربارەی کاتی هەڵبژرادنی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوە کرد “دەبێ ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت و لە دوو مانگی داهاتوو سەرۆکی هەرێم کاتەکە دەست نیشان دەکات”.
ئەو لە قسەکانیدا، رێکخستنی یاساکانی هەڵبژاردن و چارەسەری کێشەکانی خستە ئەستۆی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان و وتی “ئەرکی سەرۆکایەتی هەرێم تەنیا دەستنیشانکردنی رۆژی هەڵبژاردنە”.
پێشتر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 1ی 10ی 2022 بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتیی لە کوردستان دیاریکردبوو، بەڵام بەهۆی رێنەکەوتنی لایەنەکان بەڕێوەنەچوو.