کاریگەریی لەسەر رووەک و خاک چییە؟

ئەو سوودانەی “پەینی ئەندامی” کە جوتیاران دەیانەوێ بیزانن

964+
ئەحمەد مستەفا

پێدانی پەینی ئەندامی بە رووەك و و زەوی بە بڕوای ئەندازیارێکی کشتوکاڵ 10 سوودی گرنگی هەیە، کە بەرچاوترینیان، یارمەتیدانی بەرزکردنەوەی بەرگریی لەشی رووەک و توانای هەناسەدانی خاکە.

ئێستا لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر، جوتیاران بە دوای ئەوەدا دەگەڕێن پەینێکی باش بۆ رووەک دەستەبەر بکەن، خاکەکەشیان وا رابهێنن لەگەڵ ئەو تۆوەی دەیچێنن، بەرهەمەکەشی بە دڵیان بێت.

ئەندازیار وەفا حەسەن، لە بەشی رێنمایی کشتوکاڵی سلێمانی لە بارەی پەینی ئەندامی دەڵێت، ئەو پەینە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ئاو لە خاكدا، هەروەک یارمەتی هەواگۆڕكێ دەدات لەناو خاكدا و سەرچاوەیە بۆ چەندین توخمی خۆراكی گەورە و بچووكەكان.

لە بارەی بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی خاكەوە، ئەو ئەندازیارە دەڵێت، چونكە رەنگە تاریكەكەی تیشكی خۆر هەڵدەمژێت و هەروەها بەهۆی بوونی ئەو زیندەوەرە سوودبەخشانەی لە خاكدا هەن، یارمەتیدەدەرە بۆ پڕۆسەکە و باشتركردنی سیفەتەكانی خاك بە تایبەتی لە زەوییە لمییەکان.

ئەو پەینە، توانای توخمە سەرەکی و بچووکەکان، لە خاکەکەدا زیاد دەکات و بەم شێوەیە یارمەتی رووەکەکە دەدات بۆ هەڵمژینی، چونکە کاتێک ماددەی ئەندامی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی کاربۆن لەناودەبات، گاز دەردەچێت و بەم شێوەیە ترشی کاربۆنیک و ترشی ئەندامی تر دروست دەبن، کە ترشی خاکەکە کەم دەکاتەوە (PH) و بەم شێوەیە رووە و هەڵمژینی توخمە سەرەکی و مایکرۆییەکانی رووەکەکە زیاد دەکات.

ئەو ئەندازیارە پێی وایە، پەینەکە یارمەتیدەرە بۆ بەرزبوونەوەی بەرگری رووەک بەرامبەر نەخۆشییەکان، بەهۆی دەردانی ماددە هاندەرەکانی گەشەکردن وەک ڤیتامین و دژە بەکتریاکان، هەروەها زیاد كردنی چالاکی میکرۆبەسوودبەخشەکان، و خاک و بەم شێوەیە سوودی توخمەکان بۆ رووەکەکە زیاد دەکات، هەروەها دروستبوونی توێکڵێکی رەق کەم دەكاتەوە لەسەر رووی خاكم کە ئەو توێکڵە رێگری لە گەشەی روووەک دەكات.

سوودەکانی پەینی ئەندامی بۆ خاک و بۆ بەروبوومی کشتوکاڵی بە جۆرێکن بە پەینەکانی دیکە بەراورد ناکرێ، پەینی ئەندامی کە لە پاشماوەی ئاژەڵ و پاشەڕۆکانەوە بەرهەم دەهێنرێ، خاک نوێ دەکاتەوە و بەرهەمێکی تەندروست بۆ جوتیار بەرهەم دەهێنێ و خەرجیەکەشی زۆر نییە.

لە گەرمیان رووەکی زەردەزێڕی دەچێندرێت

لە گەرمیان رووەکی زەردەزێڕی دەچێندرێت

کشتوکاڵی عێراق حەوت هەزار نەمامی رووەکی بۆنخۆش دەڕوێن...

کشتوکاڵی عێراق حەوت هەزار نەمامی رووەکی بۆنخۆش دەڕوێنێت

هەر کیلۆیەک برۆکلی زیاتر لە دوو هەزار دیناری چووەتەسەر

هەر کیلۆیەک برۆکلی زیاتر لە دوو هەزار دیناری چووەتەسەر