لە گەرمیان رووەکی زەردەزێڕی دەچێندرێت

964+
هونەر فارس

ملێکی باریک و سەرێکی خڕی پێوەیە، هێندە بەنرخە بۆ چارەسەری خەمۆکی داوا لەم پەرستارە کراوە لەگەڵ خۆیدا هەندێک لە گوڵی زەردەزێڕی بۆ نەخۆشێک بەرێتەوە.

سەڵاحەدین عەبدوڵای تەمەن 53 ساڵ، بە مەبەستی دەستکەوتنی زەیتێکی تەندروست، لەگەڵ هاوڕێکانیدا لە گوندی چاڵەڕەشی سەر بە قەزای کەلار، 180 دۆنم زەوی کشتوکاڵی بە رووەکی زەردەزێڕی چاندووە.

ئەم زەردەزێڕیە سەرخڕ و ملدرێژە، رووەکێکی وڵاتانی عەرەبیە و بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی گەرمیان دەچێندرێت.

رووەکەکە لە ساڵێکدا توانای دوو جار چاندنی هەیە و لە زەوی بەراو و دیمیشدا دێتە بەرهەم، کشتوکاڵی گەرمیانیش چاوەڕێی ئینتاجی ئەمساڵە بۆ ئەوەی مەزەندەی بێتە دەست و لە ساڵانی داهاتوودا هانی جوتیاران بدات رووەکەکە بچێنن.

ئەم رووەکە تەنیا ناوەکەی زێڕ نییە، دەوترێت بەهای زێڕیشی هەیە و گوڵەکەی بۆ رەنگکردنی خواردن و چارەسەرکردنی خەمۆکی و پاشماوەکەی بۆ ئالیکی ئاژەڵ و هەڵاڵەکەی بۆ خواردنی هەنگ و دانەکەشی لە %35 زەیتی بێ زیانی تێدایە.نەر فارس- گەرمیان