10 ملیار بۆ کەرتی پەروەردە دابینکراوە

لە بەردەڕەش پۆلی نوێ لە چەندین قوتابخانەی قەزاکە دروستکراون

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

لە ساڵی 2019 تا 2024 و بە نزیکەی لە ماوەی پێنج ساڵدا، لە قەزای بەردەڕەش 13 قوتابخانەی نوێ دروستکراون و 70 قوتابخانەش نۆژەن کراونەتەوە.

ئەم کارە بۆ ئەوەبووە، بینای قوتابخانەکان لە کۆن بوون بپارێزرێ و کێشەی سێ دەوامی نەهێڵن.

ئەمڕۆ شەممە 20.4.2024، مەهدی خەلیل، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای بەردەڕەش بە 964ی وت، گوژمەی 10 ملیاڕ و 500 ملیۆن دینار بۆ کەرتی پەروەردە لە قەزای بەردەڕەش تەرخانکراوە، بۆ ئەوەی 13 قوتابخانەی نوێ دروستبکرێت و دروستیش کرا، وە هەروەها 70 قوتابخانە نۆژەن کراونەتەوە و پۆلیان بۆ زیاد کراوە.

بەردەڕەش پێشتر، لە چەندین گوندی سنووری پەروەردەکەیان کێشەی کەمی پۆل یاخود دوو دەوامی هەبووە، بۆیە لە چەند قوتابخانەیەک ژمارەی پۆلەکان زیادکراوە، مەهدی خەلیل، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای بەردەڕەش وتیشی، “دەتوانین بڵێین کێشەی نەبوونی جێگەمان زۆر کەم کردووەتەوە”.

دەربارەی ناحیە و گوندەکان ئەو وتی، “لە ناحیەی دارەتوو 14 قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە و لە ناحیەی رۆڤیا 15قوتابخانە و ناحیەی کەڵەک چوار قوتابخانە، کە زیاتریان لە گوندەکانن چونکە کێشەیان زۆربووە، و ئەوانەی دەمێنێتەوە قەزای بەردەڕەشە و زۆربەیان پۆلیشی بۆ زیاد کراوە”..

لە سنووری قەزای بەردەڕەش بە ناحیەکانەوە تاوەکو ئێستا 183 قوتابخانە هەیە و ئەو گوژمەی بۆ کەرتی پەروەردە تەرخان کراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بودجەی بەکاربەر بۆ کەرتەکان دابینی کردووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە گوندێکی بەردەڕەش شەڕ روویدا و برینداری لێکەوتەوە

لە گوندێکی بەردەڕەش شەڕ روویدا و برینداری لێکەوتەوە

هاوڵاتیانى بەردەڕەش نیگەران لە چاڵوچۆڵییەکانى رێگاى ن...

هاوڵاتیانى بەردەڕەش نیگەران لە چاڵوچۆڵییەکانى رێگاى ناوداران