کارەکانی چی دەبن؟

وەزیری گواستنەوەو گەیاندن:بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ بۆ سۆشیال میدیا دروست دەکەین

964+

فەهمی نەبی

لە پانێڵی ئەمڕۆی 964 وەزیری گواستنەوەوگەیاندن رایگەیاند، لە وەزارەتەکەیان بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ بۆ سۆشیال میدیا دروست دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی 964 پانێڵێکی رێکخست سەبارەت بە “دەستخستنی زانیاری دروست لەسەردەمی لێشاوی ساختە هەواڵدا” هەریەکە لە ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندن، دانا جەمیل بەڕێوەبەری پڕۆژە لە رێکخراوی پاسەوان و گۆران رەسوڵ بەڕێوەبەری پڕۆژە لە رێکخراوی ئینتەرنیوزی ئەمریکی بەشداری پانێڵەکە بوون.

ئانۆ جەوهەر رایگەیاند، بەگوێرەی یاسای ژمارە 19ی ساڵی 2011ی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، دەبێت وەزارەت کاری رێکخستن و  گەشەپێدانی تەکنۆلۆژیا بکات، بۆیە بڕیار لە دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتییەک دراوە بەناوی “بەڕێوەبەرایەتی سۆشیال میدیا و سایبەر سیکویریتی”.

بەوتەی وەزیری گواستنەوە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ناتوانێت هیچ پەیج و ئەپێک دابخات بەبێ فەرمانی دادگا.

سەبارەت بە داخستنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک لە هەرێمی کوردستان، ئانۆ جەوهەر دەڵێت، لە پەرلەمان و داواکاری گشتی هەندێک داواکاری هاتبوو بۆ داخستنی کۆمەڵێک ئاپ لەناویان تیکتۆک، لەبەرامبەردا چەند داواکاریەکی دیکە هاتبوو بۆ رێکخستنیان، بەڵام کاری ئێمە داخستن نییە.

لە پێشانگانى نێودەوڵەتى هەولێر بۆ کتێب رووبەڕووى هەوا...

لە پێشانگانى نێودەوڵەتى هەولێر بۆ کتێب رووبەڕووى هەواڵى فەیک دەبنەوە