ئەوەى سەرپێچى بکات سزاى دەدەن

شارەوانى هەولێر شەقامەکان رێکدەخاتەوە

964+

وریا فەتاح

لیژنەى چاودێرى و رێکخستنەوەى شەقام لە هەریەک لە شارەوانى یەک و سێى  لە شارەوانى هەولێر، بەم رۆژى هەینییە هەڵمەتێکیان بۆ رێکخستنەى شەقامەکان ئەنجامدا. جێگرى سەرۆکى شارەوانیش دەڵێت، نامانەوێت شەقامەکان جەنجاڵبن و سیمایەکى ناشیرینیان هەبێت.

شارەوانى یەک، لە سەنتەرى شارى هەولێر هەڵمەتەکەیان دەستپێکرد و تێیدا شۆستە و شەقامەکان لەو زێدەڕۆییانە رێکخرایەوە کە لەلایەن دەستگیڕ و دوکاندارەکانەوە بەزێنرابوو،تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى سێش، شەقامى پیرمامى لەو ئۆتۆمبێل و دەستگیڕانە رێکخستەوە کە ببونە هۆى دروستبوونى قەرەباڵغى.

کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر بە 964ـى وت،”هەڵمەتەکە تەنیا بۆ رێکخستنەوەى شەقامەکانە لەو جەنجاڵییەى بەهۆى زێدەڕۆییەکانەوە دروستبووە، ئێمە شوێنیان بۆ دیارى دەکەین و نابینە رێگر لە کاروکاسپى هیچ کەس”.

شارەوانى هەولێر، رێکخستنەکە بەشێوەیەک دەکات، بەتایبەت بۆ ئەو دەستگێرانەى لە لێوارى شەقامەکان سەوزە و میوە دەفرۆشن، نابێت زێدەڕۆیى بۆسەر شەقامەکە دروست بکەن و ببە هۆى دروستبوونى قەرەباڵغى.

جەختیش دەکاتەوە، دواى هەڵمەتەکە هەر کەسێک پابەند نەبێت رووبەڕووى سزا دەبێتەوە و دەستبەسەر ئەو کەلوپەلانەیدا دەگیرێت کە دەیفرۆشێت.

شارەوانى هێڵى سوور بۆ دوکاندارانى هەولێر دادەنێت

شارەوانى هێڵى سوور بۆ دوکاندارانى هەولێر دادەنێت