بە ئۆتۆمبێلێکدا
لە سلێمانى تەقینەوە روویدا
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
سەرچاوەیەک لە ئاسایشى سلێمانى بە 964ـى وت،”لە سەرچنارى سلێمانى دەنگى تەقینەوە بیستراوە، بەڵام تائێستا نازانن تەقینەوەکە چییە و بەهۆى چییەوە روویداوە”.
بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، رووداوەکە لە بازاڕى سەرچنار لە نزیک یاریگا تاتانەکە بووە و بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیوەتەوە.
بەپێى ئەوەى پەیامنێرى 964 بینیویەتى، جگە لەو ئۆتۆمبێلەى بە ئامانجگیراوە، دوو ئۆتۆمبێلى دیکەش زیانیان پێگەیشتووە.
شایەدحاڵەکانى نزیک رووداوەکە باس لەوە دەکەن، تەقینەوەکە دەنگى زۆر بەرز بووە و لەچەند کۆڵانێکى پشت شوێنەکە هەستى پێکراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح