ئێران هێرش دەکاتە سەر ئوردن و عێراقیش تانکەکانی نوێدەکاتەوە
+964
ژووری هەواڵ
سەرۆکی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت، واشنتۆن و لایەنگرانی ئیسرائیل ئاگادار دەکەینەوە کە هێزە چەکدارەکانمان بەهێزن و ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو هەڕەشەکان، وتیشی، ئێمە دەمانەوێت سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە بپارێزین.
کەناڵی ABCی ئهمریكی، لە زاری چەند سەرچاوەیەکی باڵاوە رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی جەنگی ئیسرائیل بێ گەیشتن بە ئەنجام و بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە وەڵامدانەوەی ئێران کۆتایی هات.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە ئەنجومەنی شورای ئێران دوای خستهخوارهوهی بهشێك له موشەکەکانی ئێران کە چووبوونە سهر ئاسمانی ئوردن، هێرش دەکاتە سەر ئوردن.
پنتاگۆن پشتگیری خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات کردەوە و رایگەیاند، ئێمە نامانەوێت شەڕ لەگەڵ ئێران ببینین، بەڵام بێگومان رێوشوێنی پێویستیش بۆ پاراستنی ئیسرائیل دەگرینەبەر.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، سەبارەت بە سزاکانی ئێران وتی، ئەمریکا لە چەند رۆژی داهاتوودا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.
محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق له ئهمریكا لهگهڵ كۆمپانیای جەنەراڵ داینامیکس كۆبووهوه، به ئامانجی بنیادنانەوەی توانا سەربازییەکانی لە بواری چەکدا، به تایبهتی نۆژهنكردنهوهی تانك و زریپۆشهكانی عێراق.