ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی 7 ملیار دیناری تێپەڕاند

964+

توانا نەقی

داهاتی یەك هەفتەی رابردووی سلێمانی”12 تاوەکو 19ی نیسان”، زیاتر لە 7 ملیار دیار بووە و زۆرینەی بە شێوەی نەختینە بووە.

ماڵپەڕی سەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه‌ و بە گوێرەی داتاکان، لە 13.4.2024 تاوەکو 19.4.2024، بڕی داهات 7 ملیار و 116 ملیۆن و 077 هەزار و 885 دینار بووە.

لەو رێژەیە، داهات بڕی 5ملیار و 328 ملیۆن 98 هەزار و 775 دیناری بەشێوەی نەختینە بووە و 1 ملیار و 784 ملیۆن و 300 هەزار و 050 دیناری بەشێوەی چەک بووە.

داهاتی ساڵی رابردوو 2023، داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکان بە پێی ماڵپەڕەکە کە لە گەنجینەی یەک، گەنجینەی دووی سلێمانی، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕین كۆكراونەتەوە، بریتی بووە لە یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 989 ملیۆن و 484 هەزار و 615 دینار كە بە شێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە.

ماڵپەڕی شەفافییەت، چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دەکات و لەلایەن جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت، بەپێی ئەو رۆڵە بێت کە بۆ خۆی دیاریی کردووە، ماڵپەرەکە داتای داهاتی فەرمانگە میرییەکان و دەروازە سنوورییەکان دەکات.

ماڵپەڕی شەفافیەت: 97% داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە کەمیکردو...

ماڵپەڕی شەفافیەت: 97% داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە کەمیکردووە