بۆ هەفتەی پێشوو
ماڵپەڕی شەفافیەت: 97% داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە کەمیکردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
داهاتی یەك هەفتەی رابردووی سلێمانی”6 تاوەکو 12ی نیسان”، کەمتر لە یەک ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو 97٪ کەمیکردووە.
ماڵپەڕی سەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانهوتییهكانی سلێمانی و ههڵهبجه و ههردوو ئیدارهی راپهڕین و گهرمیان داهاتی یهك ههفتهی راگهیاندوه و بە گوێرەی داتاکان، لە 6.4.2024 تاوەکو 12.4.2024، بڕی داهات 849 ملیۆن و 422 هەزار و 425 دینار بووە.
لەو رێژەیە، داهات بڕی 849 ملیۆن 368 هەزار و 900 دیناری بەشێوەی نەختینە بووە و 53 هەزار و 525 دیناری بەشێوەی چەک بووە.
رۆژی 30.3.2024 تاوەکو 5.4.2024 بڕی داهات، 31 ملیار و 627 ملیۆن و 544 هەزار و 410 دینار بووە، بەراورد بە هەفتەی پێشوو 97% دابەزیوە.
بە گوێرەی سۆراغی 964، کەمبوونەوەی ئەو داهاتە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بە نزیکەی چوار رۆژی هەفتەکە پشوو بووە و هیچ داهاتێک لە فەرمانگەکان کۆنەکراوەتەوە، هاوکات لە رۆژانی جەژن ئاڵوگۆڕی بازرگانی کەمتر بووە و زۆرینەی خاوەنکار و بازرگانان لە پشوو یان گەشت بوون.
داهاتی ساڵی رابردوو 2023، داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکان بە پێی ماڵپەڕەکە کە لە گەنجینەی یەک، گەنجینەی دووی سلێمانی، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕین كۆكراونەتەوە، بریتی بووە لە یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 989 ملیۆن و 484 هەزار و 615 دینار كە بە شێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە.
ماڵپەڕی شەفافییەت، چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دەکات و لەلایەن جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت، بەپێی ئەو رۆڵە بێت کە بۆ خۆی دیاریی کردووە، ماڵپەرەکە داتای داهاتی فەرمانگە میرییەکان و دەروازە سنوورییەکان دەکات.