لە ئاسمانی بەغدا فرۆکە بینراوە

هیچ هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پشتڕاست نەکراوەتەوە

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە گوایە ئیسرائیل هێرشی موشەکی کردبێتەسەر چەند ناوچەیەکی ئێران و هەروەها گروپەکانی نزیک لەو وڵاتە لە سوریا و عێراق بەڵام توەکو ئێستا هێچ لێدوانێکی فەرمی پشتڕاستکراوە نییە لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە.

هەندێک لە میدیا جیهانییەکان وا بڵاویان کردەوە کە تەنگی تەقینەوە لە شاری ئەسفەهانی ئێران بیستراوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “وڵاتەکەی ئاگاداری جێبەجێکردنی هێرشی ئیسرائیلە بۆ سەر ئێران”، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکات، هاوکات ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە رایگەیاندووە، “تاران سیستەمی پاراستنی ئاسمانی بەسەر ئەو شارەدا چالاک کردووە”. لە ئەسفەهان و ژمارەیەک شاری ئەو وڵاتە”.

لە هەمانکاتدا میدیا ئیسرائیلییەکان دەستیان بە رووماڵکردنی تایبەت کردووە، بەڵام تا ئێستا باسی هیچ هێرشێکی سوپای ئیسرایل نەکردووە بۆ هیچ شوێنێک.

ئەوەی هەبووە لە عێراق، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە فڕۆکەیەکی نەناسراو بینراوە کە بەسەر ئاسمانی بەغدادا دەسوڕێتەوە، بەڵام هیچ کام لە سەرچاوە فەرمییەکانی عێراق بوونی هیچ هێرشێکیان پشتڕاست نەکردووەتەوە، جا چ لە بەغدا بێت یان بابل، وەک ئەوەی بڵاوکرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، رەنگە سوریا پشکێکی لەو هێرشە گوماناوییانەی بەرکەوتبێت، بەو پێیەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژەن بۆ دەنگی تەقینەوەکان لە پارێزگاکانی باشووری وەک درعا و سوەیدا دەکەن.

چەند رۆژێکە ئیسرائیل بەردەوامە لە هەڕەشەکانی و دەڵێت تۆڵەی هێرشە موشەکییەکانی 14ـەی ئەم مانگەی ئێران دەکەینەوە بۆ سەر ئیسرائیل

میدیای ئیسرائیل: هێرشی ئێران دەستیپێکرد

میدیای ئیسرائیل: هێرشی ئێران دەستیپێکرد