لە سیدەکان

بەهۆی بوردوومانەوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا

964+

ئاکام غەفور

بەهۆی بۆردومانی فرۆکە لە سنوری قەزای سیدەکان کەسێک گیانی لەدەستدا.

شەوی رابردوو لە گوندی ناودارۆکی قەزای سیدەکان، فرۆکە بۆردومانی ئۆتۆمبێلێک دەکات و کەسێک گیان لەدەستدەدات بەهۆیەوە.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پیشەی پێشمەرگەیە و تەمەنی 46 ساڵە و خاوەنی سێ منداڵە دانیشتوی گوندی شێخ رەشە لە قەزای سیدەکان.

کاروان فەیسەل بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سیدەکان بە 964ـی وت،” بەیانی ئەمڕۆ تەرمێک گەیندرایە نەخۆشخانەی سیدەکان کە بەهۆی بۆردومانی فرۆکە گیانی لەدەستدابوو، بەشی زۆری تەرمەکەی شێوابوو بۆ توێکاری بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادی سۆران”.

وتیشی، روداوەکە دوێنێ شەو بووە، بەڵام تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ کەس پێی نەزانیوە و بەهۆی بۆردومانەکەوە ئۆتۆمبێلەکەی کەوتبووە ناو رووبارەوە و کەس ئاگادار نەبووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دەنگۆ: بە بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی چوار کەس کوژران

دەنگۆ: بە بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی چوار کەس کوژران