لە ژێر چاودێری 20 دکتۆردایە

تەقینەوەی سپلێتێکی ماڵان کەسێکی بە تەواویی سووتاند

964+

توانا نەقی

لە شاری رومادی پارێزگای ئەنبار هاوڵاتیەک کۆمپرێسەری سپلێتی ماڵەکەی پاککردەوە بەڵام لەو کاتەدا دەتەقێتەوە و جەستەی بە تەواوی دەسووتێنێت و دەستیشی دەبڕنەوە.

ئەنەس قەیس راگەیاندنی نەخۆشخانەی فێرکاری رومادی بە 964ـی وت، ئەو کەس بە سەختی بریندار بووە و گەیاندوویانەتە نەخۆشخانەکەیان، بە رێژەی 95% جەستەی سووتاوە، لەبەر مەترسی ژەهراویبوونیشی هەردوو مەچکیان بڕیوە.

زیاتر لە 20 پزیشک و پەرستار سەرپەرشتی بارودۆخی نەخۆشەکە دەکەن، بۆ ئەوەی لە مەترسی ژەهراویبوون رزگاری بکەن.

کەسێکی نزیکی بریندارەکە بۆ 964 وتی، خزمەکەم خەریکی پاککردنەوەی ئەیرکۆندیشنەری سپلیت بوو، دوای ئەوەی پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە، لەناکاو ماتۆڕی ئەیرکۆندیشنەکە تەقیەوەتەوە.

+964صورة من منصة (شبكة):
تەقینەوەی بوتڵی غاز لە سلێمانی بووە هۆی سووتانی چوار ک...

تەقینەوەی بوتڵی غاز لە سلێمانی بووە هۆی سووتانی چوار کەس